پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، پاشنیوەرۆی ئەمرۆ سوپای تورکیا بە فرۆکە بۆردومانی سەیرانی گوندی زیوەسەری نێروەیی لە ناحیەی بامەڕنێ کردووەو لە ئاکامدا دوو منداڵی تەمەن ١٠ ساڵ و ١٣ ساڵ شەھیدبوون.

لەدوای بۆردوومانەکە خەڵکی گوندی زێوەسەر وەک ناڕەزایەتییەک دژی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا، رێگەی نێوان دهۆک-ئامێدیان داخست و پاش چەند سەعاتێک رێگەکەیان کردەوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئەو سەرانگایە تەنها ٣٠ کیلۆمەترێک لە بنکەیەکی سەربازی گەورەی تورکیاوە دورە و بنکە سەربازییەکە نزیکەی ٥٠ تانک و چەندین سەربازی لێ جێگیر کراوە. 

 کامەران عوسمان، ئەندامی کۆمەڵەی ئاشتەوای عێراقی لە کوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٥ هەتاوەکو ئێستا، ١١١ هاوڵاتی بوونەتە قوربانی بە هۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە.