ئەنجامی توێکاری تەرمی لیای ١٠ ساڵ راگەیەندرا
کوردسات نیوز
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢
کۆسرەت عوزێر کەسوکاری لیا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی گومانێکی زۆر لەسەر رووداوی گیان لەدەستدانی لیا، لیژنەیەک بۆ ئاشکراکردنی راستییەکان پێکھێنرا و شەش رۆژ پێش ئێستا بە مەبەستی توێکاری، تەرمەکەی لیا لە گۆڕەکەی دەرھێنرا و گەیەنرایە پزیشکی دادی سلێمانی، لە ئەنجامدا دەرکەوت کە لیا بەھۆی پەلاماردانی سەگ گیانی لە دەستداوە.
سەعات ٢:٢٠ی دوای نیوەڕۆی ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ لیا عەلی لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی لە ماڵ چووە دەرەوە و دواتر چووە ناو قەفەسی سەگەکانی ماڵە دراوسێکەیان، سەگەکانیش پەلاماری لیایاندا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.



