نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، حکومەتی ھەرێم ھیچ جۆرە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران، بە ھیچ شێوەیەکیش پرسی ناردنەوەی زۆرەملێ باس نەکراوە و ھیچ ڕێککەوتنێکیش لەو بارەیەوە نەکراوە.

ڕاشیگەیاندووە، ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا لەسەر ئاستی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو و بەدواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ ھەماھەنگن و ھاوکاریی یەکتر دەکەن، پەیوەندییە دوولایەنەکانی بەریتانیا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان قووڵ و دۆستانەن و لەسەر بنەمای ھاوبەشی و بەرژەوەندیی دوولایەنەیە.