لە دیدارێکدا کە دەیڤد ھەنت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پێشھاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراقەوە کرا و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.

لە درێژەی کۆبوونەوەکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ئێمە ھەمیشە بڕوامان بە یەکڕیزی و تەبایی نێوان ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکان بووە، چونکە ئەوە بە فاکتەری ئارامیی و سەقامگیریی ھەرێم دادەنێین و دەبێت گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردنمان تاوەکو ھەموومان پێکەوە خزمەتی خەڵکەکەمان بکەین.

سەبارەت بەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراقی تێکەوتووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی ھەڵوێستی یەکێتی راگەیاند و وتی، ھەموولایەک دەزانن ئێمە لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانین لەسەر بنەمای دەستوور و دروستکردنی حکومەتێکی خزمەتگوزار کە گوزارشت لە خواستی ھەموولایەک بکات.

ھەر لە کۆبوونەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی ساڵیادی لەدایکبوونی شاژنە ئێلیزابێس، شاژنی بەریتانیای کرد و ھیوای تەمەندرێژیی بۆ خواست تاوەکو لە خزمەتکردنی وڵاتەکەی بەردەوامبێت.