"شۆڕش ئیسماعیل" وەزیری پێشمەرگە لە ڕێوڕەسمی دەرچووانی کۆلێژی سەربازی زاخۆ ڕایگەیاند، پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق ھەیە و توانراوە بەشێکی زۆری گرژییەکان لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق چارەسەر بکرێت، لە ئێستاشدا متمانەی باش لە نێوان ھەردوولادا ھەیە.