داوا دەکرێت پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە
کوردسات نیوز
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢
نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ھەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بە مەرج بایکۆتکردنیان ھەڵپەساردووە تاکو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
وتیشی، داوایان لە سەرۆکایەتییەکانی ھەرێم و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، ھەموو سێ ڕۆژ جارێک مووچە لە کاتی خۆیدا دابەشبکرێت و پلە بەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە و چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکانیش دیاریبکرێت.



