لە راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ھاتووە، رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، وەک رێکخراوێکی پیشەیی مەدەنی تایبەت بە توێژی لاوان، لە رێگەی پرۆژ ەو چالاکییەکانییەوە رۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی ھۆشیاری لاوان و ھێنانەدی خەونەکانیان. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا پێویستە رێکخراوەکەتان، چالاکتر لەجاران بە گوڕ و تینەوە خەبات بکات و چوارچێوەی کاری فراوان بکات و ببێتە سەکۆی داخوازییەکانی لاوان و لە رێگەی پرۆژەکانیەوە، دۆخ و چارەسەری کێشەکانی لاوان بخاتەڕوو، بەتایبەت دەربارەی دۆزینەوەی ھەلی کارو رێگری لە کۆچی بەلێشاوی لاوان.