بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر دەنگۆی دەستگیردنی خاوەن کافێی رەزا عەلوان لە بەغداد رەتدەکاتەوە و رایگەیاند، ئەو کەسە دەستگیر نەکراوە، بەڵام تۆمەتبارە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی داواکراوە.

شەوی رابردوو روانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، خاوەن بەناوبانگرترین کافێی بەغداد لە رۆژی شەممەوە لە بازگەیەکی ھەولێر دەستگیرکراوە و داوای لە پۆلسی ھەولێر کرد روونکردنەوە لە بارەی روداوکە بدات و ناوبراو ئازاد کات.