بەتۆمەتی دزیکردن لە سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندوە، بەتۆمەتی دزیکردن و لەسەر سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی رۆژئاوا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ١٦ تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، دوای ئەوەی چەند ھاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکردوە کە دزییان لێکراوە، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی رۆژئاوا لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردوە و توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت کە ١٦ تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوە لەچەند سوپەرمارکێت و دوکانێکدا، لەئێستاشدا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.


