بەرزان محەمەد بەڕێوەبەری پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، توێکاری کراوە بۆ لاشەی لیا عەلی ئەو منداڵەی کە بەھۆی پەلاماردانی چەند سەگێکەوە گیانی لەدەستدا.

وتیشی، پشکنییەکانی تەرمی لیا عەلی ڕەوانەی دادگا دەکرێن بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدرێت. ڕۆژی ھەینی بەھۆی گومان لە رووداوەکە، بە بڕیاری دادوەر لاشەی لیا دوای ناشتنی لە گۆڕەکەی دەرھێنرا.