بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەک شەممە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دوو شەممەش ئاسمان پەلە ھەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە ھەندێ ناوچە ئاستی خۆڵ بارین زیاتر دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرای با و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی .