بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، لەسەر داوای فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا وەفدێکی باڵای شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی ئەمریکا دەکات.

ڕاشیگەیاندووە، بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگەش ئەندامی ئەو وەفدەیە، بڕیارە چەند کۆبوونەوە و دیدارێکی تایبەت سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی میدیای سەربازیی لە عێراق و باشترکردنی ھەماھەنگی و پەیوەندی نێوان میدیای سوپای عێراقی و ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی ھاوپەیمانان، بە تایبەت ئەمریکا ئەنجام دەدرێن.