لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم پێشنیاری کرد ھەڵمەتێک بۆ بەرگرتن بە توندوتیژی دژی ئافرەتان ئەنجام بدرێت.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەم پرسە (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان) ئەنجام بدات بەمەبەستی ڕێکخستنی و دەستپێکردنی ئەو ھەڵمەتە."

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەی زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنان لە ھەرێمی کوردستان و وتی پێویستە کار لەسەر نەھێشتنی ئەو بیر و فیکرە تووندڕەوییە بکرێت.

جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان " ستایشی ھەوڵەکانی ھێزە ئەمنییەکانی کرد کە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە دەستگیر دەکەن و ڕاپێچی یاسایان دەکەن."