کوردسات نیوز چۆنیەتی دابەشکردنی داھات لەنێوان ئیدارەی سلێمانی و ھەولێر ئاشکرا دەکات
کوردسات نیوز
١٠ی ئایاری ٢٠٢٢
کوردسات نیوز زانیویەتی، کۆی بڕی ئەو داھاتەی لە فرۆشی نەوت بەشێوەیەکی سەربەخۆ بەدەستھاتووە بۆ مانگی سێ، ٨٠٠ ملیار دینار بووە و لەکۆی ئەو داھاتە تەنیا ٢٧٩ ملیار دینار بۆ سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین تەرخانکراوە.
ھەروەھا کۆی داھاتی نانەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەمان مانگ ٣٠٠ ملیار دینار بووە و لەم داھاتە بڕی ١٠٠ ملیار دینار بۆ ئیدارەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین تەرخانکراوە، بەڵام دوو ھێندەی ئەو داھاتە کە دەکاتە ٢٠٠ ملیار دینار لە داھاتە نانەوتییەکان دراوە بە ئیدارەکانی ھەولێر و دھۆک.
ھاوپەیمانان و ئەمریکاش بڕی ٢٢ ملیۆن دۆلار ھاوکاریان پێشکەش بە ھێزەکانی پێشمەرگە کردووە کە دەکاتە ٣٢ ملیار دینار، لەم داھاتەش تەنیا بڕی ٩ ملیار دینار دراوە بە ئیدارەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین، لەبەرامبەردا ٢٣ ملیار دینار بۆ ئیدارەکانی ھەولێر و دھۆک خەرجکراوە.