رۆبەرت پاڵەدینۆ کونسوڵی ئەمریکا لە ھەرێم بەشداربوو لە کۆنفرانسەکەدا، تیایدا پشتیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ کەرتی تایبەت دووپاتکردەوە.

هەر لە کۆنفرانسەکەدا قوباد تاڵەبانی وتارێکی پێشکەشکرد و وتی "ھەوڵدەدەین پاڵپشتی دارایی باشتر بۆ گەنجان بەدەستبھێنین."

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند "ھەمیشە پاڵپشتی گەنجان دەبم تاوەکو کەسانی پێشەنگ بەرھەم بھێنین لە داھاتوودا کە بتوانن رابەری گەلەکەمان بکەن بۆ داھێنانی نوێ."

لەدوای قوباد تاڵەبانی، رۆبەرت پاڵەدینۆ کونسوڵی ئەمریکا لە ھەرێم وتارێکی پێشکەشکرد وتی بڕوای بەھێزمان بەوە ھەیە کە کەرتی تایبەت دەتوانێت ھەلێکی زۆر بڕەخسێنێت بۆ گەنجان.

رۆبەرت پاڵەدینۆ راشیگەیاند "ئێمە باوەڕی تەواومان بەوە ھەیە کە کەرتی تایبەت بزوێنەری ئابووریە."