بەشدار حەسەن پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوای گەیشتنی ڕاپۆرتی  بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵان و داواکاری گشتی و توێژەری کۆمەڵایەتی سەرۆکی دادگای یەکەمی تاوانی ھەولێر بڕیاری ئازادکردنی بێریڤان ئەیوبی دەرکرد، کە بۆ ماوەی دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.

ھەروەھا پارێزەران داوایانکرد قەرەبووی ئەو ماوەیە بکرێتەوە کە بێریڤان بە بێ تاوان لە زینداندا بووە. ڕاشیانگەیاند، ١٦ی مانگ دانیشتنی دادگایی دەستگیرکراوەکانی شیلادزێ بەڕێوەدەچێت.