دوای زیاتر لە ساڵێک و شەش ‌مانگ زیندانیکردنی بێریڤان ئەیوب لەلایەن ئاسایشی ھەولێر، ڕۆژی ٦ی مانگی ئاداری ئەمساڵ دادگای ھەولێر بڕیاریدا بە زیندانکردنی بۆ ماوەی ٢ ساڵ.

"بەشدار حەسەن" سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئـەو ماددەیەی بێریڤانی پێ حوکمدراوە ئازادکردنی بە مەرج دەیگرێتەوە .

نزیکەی ١٥ رۆژ پێش ئێستا و لە مانگی رەمەزاندا رێکارەکانی ئازادکردنی ئەو چالاکوانە لەلایەن پارێزەرانی تەواو کرا و بڕیار بوو پێش جەژن ئازاد بکرێت و رۆژانی جەژن لەگەڵ پێنج منداڵەکەی بێت، بەڵام بە وتەی پارێزەرانی کەیسەکە ئاسایشی ھەولێر بە ئەنقەست گرفتی بۆ ئازادکردنی ئەو چالاکوانە دروستکرد و بەپێی زانیارییەکان بڕیارە ئەمڕۆ تا سبەینێ ئازاد بکرێت.