بافڵ تاڵەبانی بۆ ماوەی ٢ مانگ پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابینکرد
کوردسات نیوز
٩ی ئایاری ٢٠٢٢
سامان شێخ لەتیف لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، بافڵ تاڵەبانی بڕی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابین کرد.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەشڵێت ئەو ھاوکاری و پێداویستی پزیشکییانە بۆ ماوەی دوو مانگ بەشی پێداویستیی نەخۆشخانەکانی سلێمانی دەکات.
سامان شێخ لەتیف راشیگەیاند، "یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دروستبوونی کێشە و کەمی پێداویستی پزیشکی و دەرمان ھەمیشە و بەردەوام ھاوکار و ھەماھەنگ بووە و پاڵپشتی و پشتیوانی کەرتی تەندروستی سلێمانییە و توانیویەتی ئەو کەلێنانە پڕبکاتەوە کە گرفتی لەبەردەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دروست کردووە."
دەشڵێت، "نەمانی دەرمان و زەنگی مەترسی لە ناوەندەکانی تەندروستی سلێمانی یەکێکە لە ئاستەنگەکان وەک پێویست خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بە ھاوڵاتیان و نەخۆش ناکرێت."