چەند مووشەکێک ئاڕاستەی هەولێر کران
کوردسات نیوز
١ی ئایاری ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند مووشەکەکان لە ھەردوو قەزای خەبات و تۆپزاوا کەوتونەتە خوارەوە و ئاڕاستەی پاڵاوگەکانی کۆمپانیار کار کراون و لەنێو کۆمپانیاکە ئاگر کەوتووەتەوە.
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند ژمارەی مووشەکەکان شەش دانە بوون و لەنزیک زێی بادینان لە سنووری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە و ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
دژەتیرۆری کوردستان ڕاشیگەیاند، مووشەکەکان لە سنووری ناحیەی بەرتلەی سەر بە قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاراستە کراون.
لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ئەمە سێیەم جارە بە مووشەک ھێرشدەکرێتە سەر ھەولێر. بەرەبەیانی ڕۆژی ١٣ی ئازار ١٢ موشەک ئاڕاستەی شاری ھەولێر کران و دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی لەئەستۆ گرت و رایگەیاند، ناوندێکی ستراتیژی ئیسرائیلی بەئامانج گرتووە.
لە ڕۆژی ٦ی مانگی ڕابردووشدا، لە ناحیەی کەورگۆسک لە نزیک پاڵاوتگەی کار دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستران و دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند تەقینەوەکان بەھۆی سێ مووشەکەوە بوون.