پۆلیسی ھەولێر: سەردانیکردنی راگیراوان لە یەکەم ڕۆژی جەژن قەدەغەیە
کوردسات نیوز
١ی ئایاری ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکەمی جەژن تەنھا بۆ ڕێوشوێنەکانی مەراسیمی جەژنی ڕەمەزان دەگیرێتە بەر بۆ نێو گرتوخانەکان بۆ نوێژی جەژن و خۆ گۆڕین و ئامادەکردنی خواردنی جەژن بۆ ڕاگیراوان، سەردانی کردن لە ڕۆژی یەکەم بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
پۆلیسی ھەولێر دەشڵێت، لە ڕۆژی دوەمدا تەنھا بۆ ئافرەتانە بە پلە یەک و پلە دو، سێیەم ڕۆژی جەژن بۆ پیاوانە بە پلە یەک و پلە دو.
باسی لەوەش کردووە، لە ڕۆژی دوەم و سێیەمی جەژندا لە کاتژمێر (٨:٠٠)ی بەیانی دەرگای گرتوخانەکە دەکرێتەوە بۆ سەردانیکردنی ڕاگیراوان تا کاتژمێر (١٢:٠٠)ی نیوەڕۆ.
جەختیشیکردوەتەوە، بەشی گرتن و گواستنەوەی ھەولێر ھەمو کارئاسانیەک دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی ھەر سێ ڕۆژی جەژن پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان ڕاگیراوان و کەسوکاریان کراوە بکات.