لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان، زیاد جەبار ڕایگەیاند سلێمانی بۆ پەردەپۆشکردنی ناشەفافیەتی نەوت بە ئامانج گیراوە پارتی دەیەوێت تێڕوانینێک لای ھاووڵاتیان دروست بکات کە داھاتی سلێمانی ھۆکارە بۆ دابەشنەکردنی مووچە،  کە لە ڕاستیدا پارتی و حکومەتی ھەرێم ھۆکاری سەرەکی گەندەڵی و دابەشنەکردنی مووچەن.

زیاد جەبار وتیشی چاودێری دارایی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا گرنگی پێنەدراوە ئەم وڵاتەی بەرەو ناشەفافیەت بردووەو لە ھەروڵاتێکیشدا گرنگی پێنەدرێت ئەو وڵاتە گەشەناکات.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕاشیگەیاند چاودێری دارایی لە ھەرێمی کوردستان ئاگاداری یەک ڕەقەمی نەوت نییە، وتیشی: ٣١ ساڵە کورد حکومڕانی دەکات ئێستا لە پارێزگای دھۆک فەرمانگەیەک، بەشێک نییە بەناوی چاودێری دارایی، تەنھا لە سلێمانی چاودێری دارایی زۆر بەشەفافی کارەکانی بەڕێوە دەبات.

زیاد جەبار ھەروەھا داوای چالاککردنی چاودێری دارایی لە ھەرێمی کوردستان کرد و وتی دەتوانرێت بەم رێگەیە گەندەڵی و ناشەفافی کەمبکرێتەوە.