بە وتەی بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی، ھەر لەو ماوەیەدا نزیکەی ١ تۆن و ٥٠٠ کیلۆ گۆشت لەلایەن ستافی پزیشکی دیاریکراوە کەھەڵگری نەخۆشین و شیاو نین بۆ بەکارھێنان و ڕەتکراونەتەوەو  بەڕێگەیی زانستی لەناوبراون.

ماوەی چەند ھەفتەیەکە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، کە بەزۆری بەھۆی بەرکەوتن لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە، لە عێراق بڵاوبووەتەوە و ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکە لە پارێزگای کەرکووک تۆمارکرا.

بەھۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای سلێمانی چەندین ڕێکاری نوێی تەندروستی گیراونەتەبەر و ڕێگە بە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان نادرێت.