لیژنەی باڵای بینینی مانگــ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەکات
کوردسات نیوز
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢
نەبەز ئیسماعیل کەمال بڕیاردەری لیژنەی باڵای بینینی مانگ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ شەممە ٣٠ ی نیسان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە ھەماھانگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لەپارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان وئیدارەسەربەخۆکان بەمەبەستی دیاری کردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە.
وتیشی، لە دوای کۆبوونەوەکە لە سەعات ٦:٣٠ کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رێکدەخرێت.



