سەرچاوەیەک لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"، بڵاویکردەوە، رۆژی ھەینی وەفدێکی باڵای سەربازیی لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، سەردانی بنکەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشی لە باکووری خۆرھەڵاتی سوریا کردووە، وتیشی، وەفدەکە لە ژمارەیەک لێپرسراوی دیاری ئەمریکا پێکھاتووە و چەند رۆژێک لە رۆژئاڤای کوردستان دەمێنێتەوە و لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات کۆدەبنەوە و باس لە زیادکردنی ھاوکارییە سەربازیی و تەکنیکییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانانان بۆ ھەسەدە دەکەن.

ئەمریکا و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە دوای ساڵی ٢٠١٥وە ژمارەیەک بنکەی سەربازییان لە رۆژئاڤای کوردستان دامەزراند و ھێزی سەربازییان تێدا جێگیر کرد، بەڵام ساڵی ٢٠١٩، بە بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ژمارەی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ کەمتر لە ھەزار سەرباز کەمکرانەوە.