وەزارەتی تەندروستی دەربارەی پشتگوێخستنی سنوری پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە
٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دەربارەی ئەو ناھەقی و پشتگوێخستنەی بەرامبەر سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی کراوە، سبەی لە وەزارەتی تەندروستی ھەرێم تیمێکی وەزارەت لەگەڵ وەزیری تەندروستی کۆدەبنەوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، ئەگەر وەزارەتی تەندروستی گرفتەکانی کەرتی تەندروستی سنوری پارێزگای سلێمانی چارەسەر نەکات، ھەڵوێستیان دەبێت بەرامبەر کارەکانی وەزیری تەندروستی.
هاوکات ھەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرانی سندوقی شێرپەنجە لە کۆبوونەوەی سندوقی شێرپەنجە چوونەتە دەرەوە، چونکە ھیچ ئەندامێکیان لە بۆردی بەڕێوەبردنی سندوقەکە دانەنراوە.