مامۆستایانی وانەبێژ: لە دھۆک بەدەر لە رێنماییەکان ٤١ کەس دامەزرێنراون
کوردسات نیوز
٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢
عەلی رەئوف نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەردەم پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، بە نوسراوی نھێنی لە پاریزگای دھۆک ٤١ کەس لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە دامەزراوە بەدەر لە رێنماییەکان، لە کاتێدا چەندین ساڵە دامەزراندن راگیراوە و کەس دانامەزرێت.
وتیشی، نزیکەی ٢٥ ھەزار مامۆستای وانەبێژ لەناو کەرتی پەروەردە خزمەت دەکەن، تائێستا یەکێک لەو وانەبێژانە نەکراون بە گرێبەست و ھەروەھا چەندین کوڕ و کچە شەھید وانەبێژن کەسیان دانەمەزراون، بەڵام بۆ ئەوانەی خۆیان بیانەوێت دادەمەزرێت.
وتیشی، ئەو کەسانەی دامەزراون پێشتر بە ھیچ شێوەیەک گریبەست نەبوون.