"حسێن حەمە کەریم" وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کەناڵێکی تر لێدوانێک بەناویانەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە وتوویەتی بارانبارین ھیچ سوودێکی نابێت بۆ دەغڵودانی ئەو ناوچانەی گەرمیان کە وشکەساڵییان تێدا راگەیەندراوە و ھەروەھا بۆ بەشێکی دەشتی ھەولێر کە مەترسی وشکەساڵی لەسەرە.

وتیشی، ئەو لێدوانەی بەشێکی لابراوە و تەواوی لێدوانەکەی ئەوە بووە کە  لە ناوچەی گەرمیان و باشور و دەشتی ھەولێر بۆ بەرھەمی دەغڵودان ئەو ناوچانەی پشتیان بەستوە بە باران و زەوی دێمن تازە باران بارین سودی نیە، بەڵام بۆ ناوچەکانی تر جارێ کات ماوە و سود لە باران بارین وەردەگرن.