بەھزاد باباخانی جێگری پارێزگاری کرماشان بۆ کاروباری بازرگانی رایگەیاند، ساڵی رابردوو بە بەھای زیاتر لە دوو ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار،  کاڵا لە سنورەکانی کرماشانەوە ھەناردەی ھەرێمی کوردستان و عێراق کراوە کە بەراورد بە ساڵی پێشوتر، رێژەکە ١٥٪زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج پارێزگای ئێران ھاوسنورن لەگەڵ عێراق و لە ناویشیاندا پارێزگای کرماشان زۆرترین رێژەی ھەناردەی کاڵای ھەبووە بۆ ئەو وڵاتە کە ٥٣٪ بووە، لەبواری ھەناردەی کاڵای نانەوتیش ٤٣% بووە.