بە پێی ئامارێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە مانگی ئاداری رابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنورەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان کوژراون و ٣١ کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون، ٤٣٪ی حاڵەتەکانیش بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین ژمارەی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە مانگی رابردوودا لە پارێزگای کرماشان بووە کە ٢٨ حاڵەت بووە.

ساڵانە دەیان کۆڵبەر لە رێگە سەخت و پڕمەترسی سنورەکانی نێوان ھەرێم و خۆرھەڵاتی کوردستان دەکوژرێن و بریندار دەبن و ساڵی رابردووش ٥٤ کۆڵبەر کوژران و نزیکەی ١٧٠ی دیکەش برینداربوون.