logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

سەرۆکی وەفدی وەرزشی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی سەردانی ئەمنە سوورەکە دەکەن

سەرۆکی وەفدی وەرزشی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی سەردانی ئەمنە سوورەکە دەکەن

١٧ی ئازاری ٢٠٢٢

نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

سەرۆکی یەکێتی:  نەورۆز بۆ ئێمە هێمای ئاشتی، برایەتی و یەکگرتوویی گەلەکەمانە
کوردستان٥٤ خولەک لەمەوبەر

سەرۆکی یەکێتی: نەورۆز بۆ ئێمە هێمای ئاشتی، برایەتی و یەکگرتوویی گەلەکەمانە

 

 بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوک قودسی کوردستان لە کوردستانیان پیرۆزبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، نەورۆز بۆ ئێمەی کورد هێمای ئاشتی، برایەتی و یەکگرتوویی گەلەکەمانە، هانمان دەدات بە هەمان رۆحیەتی پێکەوەیی کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و خەڵکە خۆشەیستەکەمان.

دەقی پەیامەکە

جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوک قودسی کوردستان لە کوردستانیان پیرۆزبێت.

نەورۆز بۆ ئێمەی کورد هێمای ئاشتی، برایەتی و یەکگرتوویی گەلەکەمانە، هانمان دەدات بە هەمان رۆحیەتی پێکەوەیی کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و خەڵکە خۆشەیستەکەمان.

لەم جەژنە نەتەوەییەدا، دووپات لە پابەندبوونمان بە یەکێتیی نەتەوەیی و یەکڕیزیی گەلەکەمان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەمەوە، تاوەکو هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ پاراستنی میلـلەتەکەمان لە هەر مەترسییەک کە لەم کاتەدا ناوچەکەمانی گرتووەتەوە.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قائانی: یەکگرتوویی بەرخۆدان هێزی نەتەوەی ئیسلامە
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست١ سەعات لەمەوبەر

قائانی: یەکگرتوویی بەرخۆدان هێزی نەتەوەی ئیسلامە

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، لە پەیامێکی نوێدا بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، ستایشی هێزەکانی "بەرەی مقاوەمە" کرد و رایگەیاند، کە هێزە چەکدارەکانی ناوچەکە بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بە بڕیاری خۆیان هاتوونەتە ناو جەنگی دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە کۆماری ئیسلامی ئێران.

دوای ماوەیەکی زۆر بێدەنگی،  ئیسماعیل قائانی بێ دەنگی شکاندوە و پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە، کە یەکگرتویی بەرخۆدان هێزی نەتەوەی ئیسلامە و کابوسە بۆ خۆبەزلزانانی جیهان  و بووەتە مۆتەکەی ترس بۆ  ئیسرائیل.

لە پەیامەکەیدا، قائانی بەڵێنی داوە، کە لە داهاتودا ئەم "بەرەی مقاوەمە" سوپرایز و کردەوەی شۆکهێنەری تریان دەبێت بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل.

 لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، فەرماندەی فەیلەقی قودس جەختی لە بەردەوامی رێبازی رابەرانی پێشوی ئێران ( خومەینی وعەلی خامنەیی) کردوەتەوە.

وتوشیەتی، کە رێبازەکە  بە پشتیوانی  رابەری نوێ، موجتەبا خامنەیی  بە بەهێزی بەردەوام دەبێت و مردنی سەرکردەکانیش تەنها دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی زیاتری "بەرەی مقاوەمە" لە داهاتودا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ بە بێ ئەمریکا پڵنگێکی کارتۆنییە
جیهان١ سەعات لەمەوبەر

دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ بە بێ ئەمریکا پڵنگێکی کارتۆنییە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی تونددا هێرشی کردە سەر هاوپەیمانی ناتۆ و بە  ترسنۆک و "پڵنگێکی کارتۆنی" ناوی بردن، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەبێ ئەمریکا ئەو هاوپەیمانییە هیچ هێزێکی نییە.

 لە پەیامێکیدا لە تروس سۆشیال، کە خۆی خاوەنداریتی دەکات، سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ گرتوە و دەڵێت؛ نەیانویستووە بەشداری شەڕی راگرتنی پڕۆژە ئەتۆمییەکەی ئێران بکەن، بەڵام ئێستا کە شەڕەکە لە رووی سەربازییەوە براوەتەوە، تەنها خەریکی گلەییکردنن لە بەرزیی نرخی نەوت.

ناوبرا جەختیشیکردوەتەوە، ئەو وڵاتانە ئامادە نین یارمەتیدەر بن لە کردنەوەی گەروی هورمز، کە هۆکاری سەرەکیی گرانیی نرخەکانە، لە کاتێکدا ئەو کارە تەنها مانۆڕێکی سادەی سەربازییە و سەرکێشییەکی کەمی تێدایە.

دۆناڵد ترمپ وڵاتانی ناتۆی بە ترسنۆک وەسفکردوە و دەڵێت؛ ئەو هەڵوێستەیان لەبیر ناکەین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.