زانکۆی ھەڵەبجە بەشی ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی کردەوە
کوردسات نیوز
١٦ی ئازاری ٢٠٢٢
زانکۆی ھەڵەبجە بەئامانجی پاراستن و بە دیکۆمێنتکردنی جینوسایدی ھەڵەبجە، بەشێکی نوێی بە ناوی ئەرشیفی دیجیتاڵی جینوسایدی ھەڵەبجە کردەوە کە لەسەر ئەرکی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت تەواوی پێداوستیەکانی بەشەکە دابینکراوە.
بە بۆنەی ٣٤ھەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شارەکەش چەند چالاکیەکی ھونەری و پانێڵی زانستی لەلایەن زانکۆی ھەڵەبجەوە ئەنجامدران.