لە دووبز یادی ھەڵەبجە کرایەوە و ئاڵای کوردستان لە قەزاکە بەرز کرایەوە
کوردسات نیوز
١٦ی ئازاری ٢٠٢٢
لە مەراسیمەکەدا وتاری مەڵبەندی ١٧ی ڕۆژئاوای کەرکوک لەلایەن ھیوا عەبدوڵلا لێپرسراوی مەڵەبەندەوە پێشکەشکرا. جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانی ناوچە جێناکۆکەکان بۆ مافە ڕەواکانی خەڵکی ھەڵەبجە.
لە مەراسیمەکەدا بۆ جاری یەکەم لە دوای لێکەوتەکانی ڕیفراندۆم لە کوردستان و ئەو دۆخە ناھەموارەی لە ناوچە جێناکۆکەکان دروستبوو ئاڵای کوردستان لە مەراسیمەکەدا لەلایەن مەڵبەندی ڕۆژئاوای کەرکوکەوە بەرز کرایەوە.