شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هاوكاری دارایی بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی دەكات
کوردسات نیوز
١٦ی ئازاری ٢٠٢٢
چیای گۆیژە
هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی بەكوردسات نیوزی راگەیاند، بەهۆی هاوكارییەكەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەتوانن كرێكار بەكرێ بگرن بۆ دەرمانڕێژكردن و پاككردنەوە و قەڵاچۆكردنی گژوگیای دارستانی چیای گۆیژە و درووستكردنی هێڵی ئاگربڕ بۆ رێگریكردن لە ئاگركەوتنەوەكانی وەرزی هاوین بكەن.