رەوەند مەلا مەحمود: پەیوەندی زۆرباش لە نێوان حزبە كوردستانییەكان هەیە
کوردسات نیوز
١٦ی ئازاری ٢٠٢٢
رەوەند مەلا مەحمود
سەبارەت بەو هەوڵانەی دەدرێت بۆ یادكردنەوەی بۆنە نەتەوەییەكان و یادكردنەوەی تاوانەكانی دژ بە كورد"رەوەند مەلا مەحمود"لێپسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، هیچ كەسێك ناتوانێت خۆی لەبەردەم شەپۆلی جەماوەردا بگرێت، كەركوكیش شارێكی كوردستانییە و نەتەوەكانی بەهاوبەشی تێیدا دەژین.
وتیشی، پەیوەندی زۆرباش لە نێوان حزبە كوردستانییەكان و حزب و لایەنە سیاسییەكانی تری كەركوكیش هەیە.