شێخ حسێن حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گەنجێکی کورد بە ناوی عەلا کەریم دوای ئەوەی لە گرتووخانەی کۆریدالۆس لە ئەسینا تەندروستی تێکچووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

رونیشیکردەوە، پەنابەرەکە تەمەنی ٤١ ساڵە و خەڵکی شاری کەرکوکە، ماوەیەکە لە زیندانی کۆریدالۆس لە ئەسینا راگیراوەو دادگایی نەکراوە.

راشیگەیاند، بەرپرسانی گرتووخانەکە باڵیۆزخانەی عێراقیان ئاگادار کردووەتەوە بەڵام تا ئێستا راپۆرتی پزیشکیی لەبارەی ھۆکاری گیانلەدەستدانەکەی ئاشکرا نەکراوە.