ژمارەیەک لە دەرچوانی ئەمساڵی کۆلێژی یاسای زانکۆی کەرکوک سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد
کوردسات نیوز
١٤ی ئازاری ٢٠٢٢
سەرۆک مام جەلال
رایانگەیاند ،سەرۆک مام جەلال وەک پارێزەرێک لە ھەموو ئەو بەرپرسیارێتیانەی کە ھەیبووە خزمەتێکی زۆری بە سەروەری یاسا و پاراستنی دەستور کردووە، پاش تەواوکردنی کۆلێژی یاسا بەپێویستیان زانی وەک رێزێک بۆ ئەو خەباتە زۆرە و خزمەت و ھەوڵەکانی بۆ پاراستن و سەروەریی یاسا سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال بکەین .