لە سلێمانی دوو بەنزینخانە بەنزینی ٦٩٠ دیناری دەدەن بە پاس و تاکسی
کوردسات نیوز
١٤ی ئازاری ٢٠٢٢
بەنزینخانە
"محەمەد حەسیب"بەرێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەمەبەستی دابینکردنی سوتەمەنی دوو بەنزینخانە بۆ شۆفێرانی پاس و تاکسی دابینکراوە، بەنرخی ٦٩٠ دینار بەنزین دەدەن بە شۆفێران.
وتیشی، ئەو بەنزینخانەیەی بۆ تاکسییەکان دابینکراوە، پەمپی دابەشکردنی زۆری تێدایە و بەسیتمی تاک و جووت دەبێت، ئەوەش تاڕادەیەک گرفتی شۆفێران چارەسەر دەکات.
ھاوکات"سیروان محەمەد"سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەبەرئەوەی دەسەڵاتەکان بۆ پارێزگارەکان شۆڕکراونەتەوە بۆ چارەەسرکردنی کێشەکان، سبەینێ لە دیوانی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەیەکی تایبەت بە دابینکردنی ئارد بۆ نانەواخانەکان و کەمکردنەوەی نرخی پێداویستییەکان بەرێوەدەچێت.
وتیشی، بڕیارە بە ھاوکاری ژوری بازرگانی و بازرگانان، ھاوکاری چەند نانەواخانە و سەمونخانەیەک بکرێت بۆ دابەزینی نرخی نان، بۆ ئەوەی رێگری لە بەرزبونەوەی نرخەکان بکرێت.