دابەشکردنی مووچە لە رۆژانی جەژنی نەورۆز بەردەوام دەبێت
کوردسات نیوز
١٤ی ئازاری ٢٠٢٢
وەزارەتی دارایی ھەرێم سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە لە رۆژانی پیشودا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردوە و تێیدا سەرجەم مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دڵنیا کراونەتەوە کە دابەشکردنی مووچە لە رۆژانی پیشووی جەژنی نەورۆزیشدا بەردەوام دەبێت.
ھەوروھا وەزارەتی دارایی ئاماژەشی بۆ ئەوە کردوە، خشتەی مووچە لە پێگەی فەرمی وەزارەتی داراییەوە بڵاودەکرێتەوە.
لە رۆژی ١٠ ئادارەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخوارانی ھەرێم دەستیپێکردوە