ئەمین بابە شێخ: ھەر جۆرە پەلامارێک بۆ سەر ھەرێم ھەوڵی تێکدانی ئارامی و سەقامگیرییە
کوردسات نیوز
١٣ی ئازاری ٢٠٢٢
ئەمین بابە شێخ
"ئەمین بابە شێخ" وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، لە پەرۆشییان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، بە توندی ئیدانەی ھێرشە مووشەکیەکەی شەوی ١٢ لەسەر ١٣ی ئاداری ٢٠٢٢ دەکەن، کە جارێکی تر کرایەوە سەر چەند ناوچەیەکی شاری ھەولێری پایتەخت.
راشیگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەر جۆرە پەلامارێک بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بە ھەوڵی تێکدانی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری دادەنێت، بۆیە ئەرکی ھەموو لایەکە پێکەوە ھەوڵەکانیان بۆ ئارامی و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان و پاراستنی سەروەریی خاکی عیراق یەکبخەن.