پەرلەمانی کوردستان دووپاتی کردوەتەوە، ھەولێری پایتەخت بە بێ ھیچ پاساوێک کراوەتە ئامانج و داوا لە حکوومەتی عێراق و کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکات کاری جدی لەسەر ئەو دەستدرێژی و ھێرشانە بکەن و ھەوڵەکانی خۆیان چڕ بکەنەوە بۆ ئەوەی چیتر ڕێگە نەدرێت دەستدرێژی بکرێتە سەر سەرەوەریی وڵات و ئاسایش و ئارامیی .

لە پەیامەکەی پەرلەمانی کوردستاندا ھاتوە، ئیرادەی گەلی کوردستان بۆ پێشکەوتن و پێکەوەژیان و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەھێزترە بەو پەلامارە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە لەق ببێت.