نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ھێرشە موشەکییەکانی سەر ھەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
١٣ی ئازاری ٢٠٢٢
نێچیرڤان بارزانی
ئاماژەی بەوەشکرد ، زۆر بە توندی ئەو ھێرشە مووشەکییە سەرکۆنە دەکەین کە درەنگانی شەوی ڕابردوو بە شێوەیەکی ترسنۆکانەی دڕندە، بە بێ ھیچ پاساوێک خەڵک و ئارامی و سەقامگیریی ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانی بە ئامانج گرت.
وتیشی ، داوا لە حکوومەتی فیدرالیی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بە جددی لەسەر ئەم دەستدرێژیانە بوەستن و ھەموو ھەوڵێک بدەن تا چیتر ڕێگە نەدرێت بێڕێزی بە سەروەری و سەقامگیریی وڵات و ئاسایش و ئارامیی ھاووڵاتییانی بکرێت.