فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەتوندی ئیدانەی ھێرشەکانی سەر ھەولێر دەکات
کوردسات نیوز
١٣ی ئازاری ٢٠٢٢
فراکسیۆنی یەکێتی
ئاماژەی بەوەشکرد ، بەنیگەرانیەکی قووڵەوە لەم پێشھاتانە دەروانین و پاراستنی ئارامی ھەرێمی کوردستان و خەڵک و خاکەکەی بەئەرکێکی لەپشینەی ھەموولایەک دەزانین.
وتیشی ، ئەم پەلامارانە تەنھا نائارامی دەخوڵقێنێ و خزمەتی بەرژەوەندی ھیچ لایەک ناکات ، پێویستە لێکۆلینەوەی ورد بکرێ بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی.
جەختی لەوەشکردەوە ، ئەم پەلامارانە کە مەترسین بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، پێویستە ھانمان بدات بەگفتوگۆی بەرپرسیارانەی نیشتمانی کێشەکان چارەسەر بکەین و ریزەکانمان یەکبخەینەوە.