جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند  ، ئێمە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەم ھێرشە تیرۆریستییە، ھاووڵاتییانمان دڵنیا دەکەینەوە کە ھیچ ھەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت زەفەر بە ھەرێمەکەمان بەرێت و ئاسایش و ئارامی نیشتمانەکەمان تێک بدات."

ئاماژەی بەوەشکرد ، بە مووشەکی دوورمەودای بالیستی ھێرش کراوەتە سەر ھەولێر و ناوچە سڤیل نشینەکان بەر ھێرشەکە کەوتوون، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا ھاوڵاتییەک بەسوکی بریندار بووە.

وتیشی ، مووشەکەکان لە رۆژھەڵاتەوە ئاڕاستەکراون و ھێرشکاران ویستویانە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر بکەنە ئامانج.


 باسی لەوەشکرد ، لە کاتێکدا ئەم ھێڕشە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەین، ھاووڵاتییانی خۆشەویستی پایتەخت و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە ھەولێر ئارامە وھەر بە ئارامی دەمێنێتەوە.