کارکردن لە شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی بەردەوام دەبێت
کوردسات نیوز
١٢ی ئازاری ٢٠٢٢
لەیلا عومەر عەلی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە سۆنگەی ھەستکردنیان بە بەرپرسیارێتی تەواو لە پێناو شاری سلێمانی و خەڵکەکەیی و بەردەوام بوونی پڕۆژە ستراتیژییەکان، لە ھەوڵ و پەیوەندیدا بوون لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری شارەوانی و پەیوەندیان لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاری شەقامی سەد مەتری کردووەو بەڵێنی ئەوەیان پێداوە کە بەرداوام بن لە کارەکانیان وە پڕۆژەکە ڕاناگیرێت لە ئێستادا.
راشیگەیاندوە، ھەموو ھەوڵێکی خۆیان دەدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان و خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکە بۆیە بە ھەموو لایەکی ڕابگەیەنن کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت.