کنێر عەبدوڵا: نا سەروەری یاسا و عەقڵیەتی پیاوسالاری ھۆکاری کوشتنی ژنانن
کوردسات نیوز
١٢ی ئازاری ٢٠٢٢
"کنێر عەبدوڵا" ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی ژنانی کوردستان و یەکێک لە ڕێکخەرانی کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە بە ناونیشانی کوشتنی ژنان پانێڵەکانی ئەنجام دەدات.
وتیشی، بەھۆی ڕژێمە داگیرکارییەکان و عەقڵیەتی پیاوسالاری و ناسەرەوەری یاسا، ژنان ڕووبەڕووی کوشتن دەبنەوە، دوای ئەو کۆبوونەوە ڕاوێژکارییە کار لەسەر دەرئەنجامەکانیش دەکرێت.