لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، بەرنامەی موشەکی ئێران بەشێک نەبووە لە رێککەوتنی ئەم دواییە و لە داهاتووشدا نابێتە بابەتی دانوستان.
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژەدان بە رۆڵی بەرگریی و توانای وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەگەرئ ەوان موشەکەکایان نەبوایە، کە بۆ بەرگریی رەوای خۆیان بەکاری دەهێنن، ئێستا ئەمریکا و ئیسرائیل ئیسرائیل ئێرانیان وێران کردبوو، وەک چۆن غەززەیان وێران کرد و هیچ رەحمێکیان بە گەنجان و پیرەکان نەکرد.
مەسعود پزیشیکان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی بەسەر غەززە هات، دەرخەری ئەوە بوو، کە مافی مرۆڤ جگە لە درۆیەکی گەورە هیچی تر نییە.
ئەم لێدوانانەی سەرۆک کۆماری ئێڕان لە کاتێکدایە، سنوردارکردنی توانا موشەکییەکانی ئێران نیگەرانییەکی گەورەی ئیسرائیلە و یەکێک بوو لەو ئامانجانەی، کە بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ لە سەرەتای جەنگدا دایاننابوو، بەڵام تا ئێستا تاران رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری توانا موشەکییەکانی ببێت.