بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی چالاکبوونی خێرایی با، شەپۆلێکی خۆڵبارینی مامناوەند لە ناوچەکانی خۆرئاوا و بەشێک لە شارەکانی باشوری عێراق دەستیپێکردووە و بەھۆیەوە مەودای بینین بۆ (٤ تا ٦) کیلۆمەتر کەمبووەتەوە. کەشناسی ھەرێم پێشبینیش دەکات ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە چەند ناوچەیەکی ھەرێم بگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی پێشبینیش دەکات، رۆژی شەممە ئاسمانی ناوچەکانی ھەرێم ھەور بێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بارینی بەفر و باران ھەیە.