سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: لامەرکەزییەت گرنگی تایبەتی ھەیە بۆ سلێمانی
١١ی ئازاری ٢٠٢٢
ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، شۆڕکردنەوەی دەسەڵات بۆ پارێزگاکان گرنگی و بایەخی زۆری ھەیە، بەتایبەتی بۆ سلێمانی کە بەراورد بە پارێزگاکانی تر، تایبەتمەندی زیاتری ھەیە، وتیشی، لەکاتی جێبەجێکردنی لامەرکەزیەتدا ھەر گرفتێک لە پارێزگایەک ھەبێت راستەوخۆ دەتوانرێت چارەسەر بکرێت و نەگوازرێتەوە بۆ ئیدارە و پارێزگایەکی تر.