سبەینێ دوانزەھەمین فێستیڤاڵی نەورۆز و ئازادی لە ھەولێر سازدەکرێت
١٠ی ئازاری ٢٠٢٢
"ئومێد خۆشناو"پارێزگاری ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی ھەینی دەست دەکەن بە ئەنجامدانی ١٢ ھەمین فێستیڤاڵی نەورۆز و ئازادی کە ماوەی چەند ساڵێک بوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوەنەچووە.
وتیشی، فێستیڤاڵەکە ٢٣ چالاکی جۆراوجۆر لە بواری ھونەری بە ھەموو بەشەکانیەوە لەگەڵ وەرزش و چالاکی منداڵان ئەنجام دەدرێن، نزیکەی ٢ ھەزار و ٥٠٠ کەسایەتی و ھونەرمەند بەشداری تێدادەکەن.