خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی گیانی لەدەستدا
کوردسات نیوز
١٠ی ئازاری ٢٠٢٢
خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی لەکاتی چوونی بۆ زانکۆ بۆ بەشداریکردن لە رۆژی جلی کوردی ئۆتۆمبێل لێی داو گیانی لەدەستدا.
خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی بەناوی (پیانۆ مەریوان) تەمەن ١٨ ساڵ لە بەردەم دەرگای سەرەکی زانکۆی سلێمانی ، لە رێگەی قلیاسان لە کاتی پەڕێنەوەی بۆ ناو زانکۆ ئۆتۆمبێل لێی داو گیانی لەدەستدا پیانۆ مەریوان، خوێندکاری قۆناغی یەکەم بووە لە بەشی بایۆلۆژی کۆلێژی زانستی زانکۆی سلێمانی. ھاوکات سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شۆفێرەکە دەستگیرکراوە.